
نیودلهی: ئه‌کته‌ر و ئه‌ستێره‌ی به‌نێوبانگی ئامریکایی براد پیت به‌شداری له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه خێرخوازیه کردووه بۆ درووست‌کردنی خانوو بۆ هه‌ژاران له رۆژئاوای هندستان،که‌وا حاڵی حازر خۆی و هاوڕێکه‌ی ئه‌نجلینا جۆلێ'' له‌وێن بۆ وێنه‌گرتنی فیلمی دڵی گه‌وره.براد پیت له‌یه‌کێ له‌وێنه‌کان دیارکه‌وتووه که‌وا قه‌میسێکی سپی و کابۆیه‌کی جینزی ڕه‌نگ تاریک و کڵاوێکی له‌سه‌ر دایه،له‌گه‌ڵ چاوێلکهیهک که‌وا کرێکارانی خانوو و باڵه‌خانه درووستکردن له‌چاوی ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ دوو ده‌سته‌وانه له‌و کاته‌ی خه‌ریکی یه‌کێ له‌په‌نجه‌ره‌کان بووه،ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش کراوه که‌وا براد پیت ماوه‌ی نیو کاتژمێڕ 30 خووله‌ک له‌ژێر تیشک و تینی ڕۆژ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی خۆبه‌خشکه‌ر کارده‌کات.ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه که‌وا سه‌رۆکی پێشووی ئامریکا جێمی کارتر له‌گه‌ڵ براد پیتـدا به‌شداری له‌گه‌ڵ گرووپه خۆبهخشکهرهدا کردووه.له‌وانه‌یه بڕاد پیت و ئه‌نجلێنا جولی مانگێک له شاری بیونی هندی به‌سه‌ربه‌رن بۆ وێنه‌گرتنی فیلمیێک که‌وا ڕووداوه‌کانی ده‌رباره‌ی ڕۆژنامه‌نووسێکی ئه‌مریکی به‌نێوی دانیال بێرڵ که‌کاتی خۆی ڕفێندراو کوژرا له‌پاکستان له‌ساڵی 2002.
|
0
کۆمێنته‌کان
ڤیڤا کورد | 2006/11/3
| چینی:
هەواڵ