مێنۆی سه‌ره‌کی

سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیڤ
دۆستان
ده‌رباره‌ی من به‌سته‌ری به‌که‌ڵک کورد ئای تی گروپ
زانستپەروەرانی کورد
کوردیش وێب
هەموو بۆ کوردان
کورد وارێز
ڕادیۆی نەوا
کوردستان پۆست
لۆگۆی دۆستان
RSS
سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیڤ
دۆستان
ده‌رباره‌ی من به‌سته‌ری به‌که‌ڵک کورد ئای تی گروپ
زانستپەروەرانی کورد
کوردیش وێب
هەموو بۆ کوردان
کورد وارێز
ڕادیۆی نەوا
کوردستان پۆست
لۆگۆی دۆستان

RSS
چه‌ند ڕۆژێکه ئه‌مه‌وێ چه‌ند دێرێکت بۆ بنووسم به‌ڵام نامه‌وێ بپرسی بۆچی بۆت ئه‌نووسم؟ بۆت ئه‌نووسم تاکوو خۆم له‌پشتی بشارمه‌وه،
ئه‌مه‌وێ گیانی تامه‌زرۆم بۆ نیگات به‌چه‌ند دێرێ هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنم و تێریان بکه‌م،به‌ڵام له‌گه‌ڵ تێه‌ڕینی ساته‌کان به‌سه‌رما توانای نووسین
له‌په‌نجه‌کانمدا وه‌ک گه‌ڵای دارێک له‌پایزدا ورده ورده ده‌وه‌رن،هه‌ست ئه‌که‌م که دڵته‌نگم له‌دووری باڵات زۆر بێده‌نگم،ژیانی دووری له‌تۆ
وه‌ک گۆرانیه‌کی بۆ مۆسیقا وایه،ئاخر نازانی چه‌نده حه‌زم لێته؟نازانی چه‌نده تامه‌زرۆی ئه‌و ساته ئه‌که‌م که‌لێوم له‌لێوت مووتوربه ئه‌که‌م
و تۆره‌ی هه‌موو ئه‌و ساتانه ده‌که‌مه‌وه که‌وا دوور له‌تامی لێوت به‌ڕێم کردوون،ئه‌وکاته‌ی پێشت ئه‌گه‌م کڕۆنشت بۆ به‌رم له‌خۆشه‌ویسیا نه‌وه‌ک
له بێ دینیا،ده‌سته‌کانت ماچ که‌م له تامه‌زرۆییا نه‌وه‌ک له زه‌لیلیا،حه‌زده‌که‌م تۆره‌ی ئه‌و رۆژانه‌ی که‌له‌دووری باڵات کۆتای‌یان هاتبوو بکه‌مه‌وه‌م،
چوونکی کاته‌کانی من دووری له‌لێوی ئاڵت له‌ته‌ماشاکردنی سه‌عاته‌کاندا کۆتای‌یان دێ.ئه‌مه‌وێ له‌باوه‌شم بگری و گۆرانیم بۆ بڵێی وه‌ک منداڵێکی تێنووی سۆزی دایکی منیش تێنووی سۆزی دڵه میهره‌بانه‌که‌تم،وه‌ره ده‌ی وه‌ره له‌باوه‌شم بگره و به‌سه‌ر ده‌شت و دۆڵی خۆشه‌ویستیتدا گه‌شتێکم پێ بکه،ئه‌م ماوه‌یه کاتێ قه‌ڵه‌م له‌ده‌ست ئه‌گرم له‌ناسکی خه‌ته‌کم هه‌موو که‌س ئه‌زانن بۆتۆ ئه‌نووسم،به‌قه‌د شینایی ئاسمانیش دڵخۆش ئه‌بووم تۆش به‌م شێوه سه‌رشێتانه‌ییه تامه‌زرۆی بینینم بکه‌ی و ئاره‌زووی پێ گه‌یینم بکه‌ی ئه‌ی تاقانه‌ترین یار.
په‌ڕه‌کان
