سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیڤ
دۆستان
ده‌رباره‌ی من به‌سته‌ری به‌که‌ڵک کورد ئای تی گروپ
زانستپەروەرانی کورد
کوردیش وێب
هەموو بۆ کوردان
کورد وارێز
ڕادیۆی نەوا
کوردستان پۆست
لۆگۆی دۆستان

RSS
ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ وێبگه‌که‌ت به‌مه‌به‌ستی بازرگانی وه‌ک کڕین و فرۆشتن به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وا من ده‌ڵێم پێویستت به شتێکی چێتر هه‌یه له‌وه‌ی که‌وا بچیت له‌لاپه‌ڕه‌یه‌کی وێبگه‌و ماتۆڕه‌کانی پشکنین و گه‌ڕاندا بتبیننه‌وه، یه‌که‌مین شت پێویسته بیکه‌ی ئه‌وه‌یه که‌وا ده‌بێت تۆ وابکه‌ی مێوانه‌کان بۆلای خۆی ڕاکێشی له‌ماوه‌ی په‌نجا ملی چرکه له‌کاتی کردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می ویبگه‌که‌تان و بینینی له‌لایه‌ن مێوانه‌کانه‌وه واته نابێ لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می وێبگه‌که‌ت پێنج خووله‌ک بخایه‌نێ تاکوو بکرێته‌وه.تۆڕی جاڵجاڵۆکه‌ی ئینته‌رنێت به سه‌دان هه‌زار و زۆر زێتریش وێبگه‌یان له‌خۆ گرتووه که‌وا پیشبکڕێ ده‌که‌ن له‌سه‌ر ڕاکێشانی مێوانه‌کانیان به‌که‌مترین ماوه به‌تایبه‌ت ئه‌و وێبگانه‌ی که‌وا بۆ مه‌به‌ستی بازرگانی کردنی وه‌ک کڕین و فرۆشتن به‌ڕێوه‌ده‌برێن،خاوه‌ن ئه‌و وێبگانه‌ی که بۆ مه‌به‌ستی بازرگانی کردن دیزایین کراوه هه‌موویان ڕێچکه‌یه‌کیان گرتووه
بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی وێبگه‌کانیان ئه‌ویشیان له‌کاتی ئه‌نجامی گه‌ڕانی ماتۆڕه‌کانی پشکنین و به‌دواداگه‌ڕانی یاهوو و گۆگڵــن ئه‌و ڕاپۆرته نوێیه‌ی که‌وا له‌لایه‌ن گیتا لینگارد کراو و له گۆڤاری Behavior and Information Technologyبڵاویکرده‌وه ده‌ڵێ مێوانه‌کان پێویستیان به‌هێچ چ‌شتێک نیه جگه له سه‌رنج ڕێکێشانیان به‌کردنه‌وه‌ی ویبگه‌که‌ت به کورترین و که‌مترین ماوه له‌لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می وێبگه‌که‌ت،ماوه‌که زۆر که‌مبێ له په‌نجا مللی چرکه پێنج سه‌د به‌ش له هه‌زاربه‌شی چرکه‌یه‌ك بێ،تاکۆ مێوانه‌که بڕیار بدات که‌وا لێی ده‌مێنێته‌وه و چاوی پێدا ده‌خشێنێ ئه‌مانه هه‌موو لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌م بن،تاکو به‌رده‌وام بێ له چاوپێداخشاندنه‌که‌ی بێجگه له‌و کاره هیچ دوودڵی ناکات له‌داخستنی لاپه‌ڕه‌یه وێبگه بازرگانیه‌که‌ت که‌وا به ڕێکه‌وت له ئه‌نجامی گه‌ڕانی ماتۆڕه‌کانی گۆگڵ که‌وتۆته به‌رچاوی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ت پێده‌لێ که‌وا ئه‌و ماندووبوون و شه‌ونخونیه‌ی که‌تۆ کردووته له‌کاتی دیزایین کردن و داڕشتنی وێبگه‌که‌ت و بیرکردنه‌وه‌ت له بردنه‌وه‌ی زۆرێک قازانج هه‌مووی به‌لاش ده‌ڕۆن ته‌نی به‌دره‌نگ کردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می ویبگه‌که‌ت له‌لایه‌ن مێوانه‌که‌ته‌وه.ئه‌وه مانای چیه؟ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه که‌وا ئه‌و بیرکردنه‌وه‌ی تۆ بۆ پشتبه‌ستنت به قاڵب و چوارچێوه ئاماده‌کراوه‌کان که‌هه‌موویان نزیکن له‌یه‌کتری بیرکردنه‌وه و بڕیارێکی ڕاست نین.یان ئه‌و هه‌وڵه‌ی که‌تۆ داوته
بۆ دامه‌زراندنی وێبگه‌یه‌کی هه‌رزان ئه‌وه گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ئیستراتیجیه که‌ده‌یکه‌ی له‌ژیانت.یان تێنه‌گه‌یشتنی تۆ له‌و گرنگیه‌ی که‌وا ده‌بێ وێبگه‌که‌ت دیزایین بکرێ له‌لایه‌ن که‌سی پڕۆفیشناڵ له‌م کاره‌دا که‌ده‌زانێ چۆن واده‌کات وێبگه‌که‌ت سه‌رنج ڕاکێش ده‌بێ له‌لایه‌ن مێوانه‌کانیه‌وه به‌که‌مترین کات بۆیه‌که‌م جار بوونه‌ته مێوانی وێبگه‌که‌ت به‌شێوه‌یه‌کی سانایی پیتده‌ڵێم ئه‌وه‌یشان هه‌ڵه‌ی کوشنده‌یه هه‌رده‌بێ خه‌ون به‌وه‌وه ببینی که‌وا مێوانێک ته‌نێ بۆ ماوه‌ی په‌نجا مللی چرکه تماشای وێبگه‌که‌ت بکات نه‌وه بازرگانی تێدابکات.به‌ڵام له‌لایه‌کی دیکه‌وه که‌سانی پسپۆڕ له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێن که‌وا ئه‌م شته زێده‌ڕۆی تێدایه،چوونکی توانای مێشکی ڤرۆڤ تاقیکراوه‌ته‌وه له‌میدایا و ڕاگه‌یاندنه‌کانی ته‌له‌ڤزیۆنی کاتێ کورته نامه شۆرت مه‌سج له‌ژێره‌وه‌ی که‌ناڵه‌کان ده‌نووسرێ له‌لایه‌ن که‌سانی دیکه‌وه که‌سی واهه‌یه تاکوو له‌دیار ته‌له‌ڤزیۆنه‌که‌ش هه‌ڵده‌ستێ ئه‌و کورته نامه‌ی له‌بیر ده‌مینێ که‌واته پێویست ناکات تۆبچی فیلمێکی ئه‌نیمه‌یشنــی بۆ دابه‌زێنی تاکو له‌و کورته نامه‌یه بگات؟ ئه‌گه‌ر ڕاپۆرته‌که‌ی سه‌روه باسکرا ڕاست بێت که‌واته خێرایی لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می وێبگه له‌لایه‌ن خاوه‌ن وێبگه‌و و به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانیانه‌وه گه‌وره‌ترین کابووسه
هه‌ندێک لایه‌نی دیکه‌ش شک له‌و ڕاپۆرته ده‌که‌ن و ده‌ڵێن مه‌رج نیه ئه‌و دیزایینه‌ی که‌وا زۆر جوان نه‌بێ سه‌رکه‌وتوونه‌بێ،نموونه‌ش بۆقسه‌کانیان ده‌هێننه‌وه بۆنموونه وێبگه‌ی eBay که‌وا سه‌رنجی ملیۆنان به‌کارهێنه‌ر بۆلای خۆی ڕاده‌کیشی هه‌رچه‌نده دیزایینه‌که‌یشی زۆر سه‌رنج ڕاکێش نیه.ئه‌و نموونه‌ی که‌وا هێندراویه‌وه واده‌گه‌یه‌نێ که‌وا چاره‌سه‌ری کێشه‌ی یه‌که‌م و خێراترین بینینی یه‌که‌م جار گه‌ر نه‌توانرا چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌یه بکرێ ئه‌وا ده‌توانی په‌نا به‌رێته به‌ر ڕێگه‌ی دیکه‌ی میدایی وه‌ک پڕوپاگه‌نده کردن له ڕاگه‌یاندنه جۆراو و جۆره جیاوازه‌کان بۆ سه‌رنج ڕاکێشانی مێوانه‌کانی بۆ لای وێبگه‌که‌ی به‌شیوه‌یه‌کی وا که‌وا له‌مێوانه‌کان بکات گه‌رماوه‌یه‌کی زۆرێش چاوه‌ڕوانی کردنه‌وه‌ی یه‌که‌م لاپه‌ڕه‌ی وێبگه‌که بکه‌ن لایان شتێكی ئاساییی بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌ر ئه‌وان له‌پڕوپاگه‌نده‌که زانیان پێش چوونه ژووره‌وه‌ی وێبگه قازانج و که‌ڵکێکی زۆر بۆیان ده‌بێ له‌وانه‌یه زۆرێك لایان ئاسایی بێت چاوه‌ڕوانی بکه‌ن،به‌ڵام لێره‌دا خاوه‌نی وێبگه بڕیار بدات ئایا توانای تێچوونی خه‌رجی پڕۆپاگه‌نده‌یه‌کی وای هه‌یه یان نه؟له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش لایه‌نێکی دیکه‌ش هه‌یه که‌ده‌بێ خاوه‌ن وێبگه بازرگانیه‌کان ڕه‌چاوه‌ی بکه‌ن ئه‌ویش شاره‌زاییان له جینهانی پاره و پوولدا کلێشه‌ی ڕوون،له‌گه‌ڵ بیرکردنه‌وه‌ی له‌وه‌ی که‌له‌وانه‌یه تووشی زه‌ره‌رێکی زۆر بن هه‌رچه‌ند وێبگه‌که‌یان یه‌كێک بێ له‌جوانترین وێبگه‌کانی جیهان.
باوه‌شێ خۆشه‌ویستی و ڕێز له‌لایه‌ن خاوه‌ن ماڵ،
