مێنۆی سه‌ره‌کی

سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیڤ
دۆستان
ده‌رباره‌ی من به‌سته‌ری به‌که‌ڵک کورد ئای تی گروپ
زانستپەروەرانی کورد
کوردیش وێب
هەموو بۆ کوردان
کورد وارێز
ڕادیۆی نەوا
کوردستان پۆست
لۆگۆی دۆستان
RSS

هۆڵیۆد:له‌نێوه‌ندی هوونه‌ریدا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه که‌وا نیکۆڵ کیدمان ئه‌کته‌ری شۆخ و شه‌نگ هه‌ڕه‌شه‌ی جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌که‌ی کیث ئۆرپانـی گۆرانیبێژ کردوه ئه‌گه‌ر بێت و خۆی چاره‌سه‌ر نه‌کات له موودمنی مه‌ی خواردنه‌وه. نیکۆڵ کیدمان ئه‌وه‌ی پشت ڕاستکرده‌وه که‌وا هاوسه‌ره گۆرانیبێژه‌که‌ی له‌په‌یوه‌ندیه‌که‌ی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ نیکۆڵ دا دانی به‌وه داناوه که‌وا دووباره ده‌ستی کردووه‌ته‌وه به‌خواردنه‌وه‌ی مه‌ی له‌و کاته‌ی نیکۆڵ له ئه‌ورووپا بووه خه‌ریکی وێنه‌گرتنی دوایین فیلمی بووه.هه‌ندێ له گۆڤاره‌کان ئه‌وه‌یان ڕووژاند که‌وا نیکۆڵ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ کیثــدا گرتووه و ڕوو به‌ڕووی بۆته‌وه به‌ڵام کیث ئه‌وه‌ی به‌درۆ خستۆته‌وه. ئینجا نیکۆڵ سه‌ربه‌ستی کردووه له هه‌ڵبژاردنی چوون بۆ 'مسح بۆ علاج' یانیش جیابوونه‌وه له ژیانی هاوسه‌ریان،به‌ڵام کیث پێشنیاری یه‌که‌می هه‌ڵبژاردووه چوونکی ئه‌و ژیانی بێ نیکۆڵی ناوێ.هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ش کراوه که‌وا نیکۆڵ'' په‌یوه‌ندیه‌کی له هاوسه‌ری پێشووتری تۆم کرووزه‌وه بۆ هاتووه و پێی ووتووه که‌وا ئاماده‌یه بۆ گوێ لێگرتنی لهههرکاتێت بێ که‌هه‌ست به‌و پێویستیه بکات له‌گه‌ڵ یه‌کێکدا قسه بکات،ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ش زۆر کاری لێکردووه.ئه‌وه‌یش ده‌وترێ که‌وا کیث ئۆرپان پێنجشه‌مه‌ی ڕابردوو چووته مسح بۆ علاجکردنی ئیدمانی کحول جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کرده‌وه که‌وا به‌ڕاستی حه‌ز به‌چاک بوونه‌وه ده‌کات،هه‌روه‌ها داوای لێبوردنی خۆیشی بۆ نیکۆڵ ده‌ربڕی بۆ ئه‌و ناخۆشیانه‌ی که تووشی کردووه هه‌رئه‌ویش بۆته هۆکاری ئه‌و بڕیاره‌ی. چه‌ند ڕۆژێکه ئه‌مه‌وێ چه‌ند دێرێکت بۆ بنووسم به‌ڵام نامه‌وێ بپرسی بۆچی بۆت ئه‌نووسم؟ بۆت ئه‌نووسم تاکوو خۆم له‌پشتی بشارمه‌وه،
ئه‌مه‌وێ گیانی تامه‌زرۆم بۆ نیگات به‌چه‌ند دێرێ هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنم و تێریان بکه‌م،به‌ڵام له‌گه‌ڵ تێه‌ڕینی ساته‌کان به‌سه‌رما توانای نووسین
لهپهنجهکانمدا وه‌ک گه‌ڵای دارێک له‌پایزدا ورده ورده ده‌وه‌رن،هه‌ست ئه‌که‌م که دڵته‌نگم له‌دووری باڵات زۆر بێده‌نگم،ژیانی دووری له‌تۆ
وه‌ک گۆرانیه‌کی بۆ مۆسیقا وایه،ئاخر نازانی چه‌نده حه‌زم لێته؟نازانی چه‌نده تامه‌زرۆی ئه‌و ساته ئه‌که‌م که‌لێوم له‌لێوت مووتوربه ئه‌که‌م
و تۆره‌ی هه‌موو ئه‌و ساتانه ده‌که‌مه‌وه که‌وا دوور له‌تامی لێوت به‌ڕێم کردوون،ئه‌وکاته‌ی پێشت ئه‌گه‌م کڕۆنشت بۆ به‌رم لهخۆشهویسیا نه‌وه‌ک
له بێ دینیا،ده‌سته‌کانت ماچ که‌م له تامهزرۆییا نه‌وه‌ک له زهلیلیا،حه‌زده‌که‌م تۆره‌ی ئه‌و رۆژانه‌ی که‌له‌دووری باڵات کۆتای‌یان هاتبوو بکهمهوهم،
چوونکی کاته‌کانی من دووری له‌لێوی ئاڵت له‌ته‌ماشاکردنی سه‌عاته‌کاندا کۆتای‌یان دێ.ئه‌مه‌وێ له‌باوه‌شم بگری و گۆرانیم بۆ بڵێی وه‌ک منداڵێکی تێنووی سۆزی دایکی منیش تێنووی سۆزی دڵه میهرهبانهکهتم،وه‌ره ده‌ی وه‌ره له‌باوه‌شم بگره و به‌سه‌ر ده‌شت و دۆڵی خۆشه‌ویستیتدا گه‌شتێکم پێ بکه،ئه‌م ماوه‌یه کاتێ قه‌ڵه‌م له‌ده‌ست ئه‌گرم له‌ناسکی خهتهکم هه‌موو که‌س ئه‌زانن بۆتۆ ئه‌نووسم،به‌قه‌د شینایی ئاسمانیش دڵخۆش ئه‌بووم تۆش به‌م شێوه سهرشێتانهییه تامه‌زرۆی بینینم بکه‌ی و ئاره‌زووی پێ گه‌یینم بکه‌ی ئه‌ی تاقانه‌ترین یار.
ئه‌و چیرۆکه‌ی که‌ئه‌و ده‌ستی پێکردو کاته ئاسته‌نگه‌کانی بڕی بوو به‌ڵام که‌سێکی تر کۆتای به‌چیرۆکه‌که هێنا.
ئه‌وه چیرۆکه هه‌ندێ چیرۆک کۆتای دێ بهبڕیارێ..هه‌ندێکیان کۆتایی دێ به یاری..هه‌ندێکییان کۆتایی دێ به گۆفتۆگۆیهک.جا لێ وردبه‌وه تێبگه...
کچه: به‌یانی رۆژی ژن هێناننته..! بۆ پێتداگرت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌هه‌ر ده‌بێ بمبینی..!!؟
کوڕه: تاوه‌کو ماڵئاواییت لێبکه‌م..
کچه: چ به‌سۆزترین جێهێشتنێکه به ماڵئاواییه‌وه.
کوڕه: ویستم که بتبینم بۆ جاری کۆتایی پێش ئه‌وه‌ی که .....
کچه: پێش ئه‌وه‌ی که کۆبوونه‌وه‌کانت(ژوان گرتنهکانت) ببه‌ستی ده‌گه‌ڵ یه‌کێکی تر، یه‌کێک که ههلتبژاردبێ به ئه‌قڵ و هۆشت؟
کوڕه: تۆ ده‌زانی که به‌ویستی خۆم هه‌ڵمنه‌بژاردووه.
کچه: دێرێکی کۆنه هه‌موو که‌سێکی بێوه‌فا ده‌یڵیته‌وه له دوا وێستگه‌ی چیرۆکێ.
کوڕه: هه‌ر پێ داده‌گری له‌وه‌ی نقوومی ده‌ریایه‌کی خوێناوم بکه‌ی؟
کچه: نقوومی ده‌ریای خوێناوت بکه‌م؟ بۆ من کێم تا نقوومی ده‌ریای خوێنت بکه‌م گه‌وره‌م!!؟ من ته‌نیا پاڵهوانێكم...که لهچیرۆکهکهتدا ده‌وره‌که‌ی ڕاستگۆی و پاکی نواند!
کوڕه: تۆ هه‌موو شتێکمی
کچه: من پاشماوه‌ی چیرۆکێكی فاشلم..کۆتایت پێمهێنا ئه‌ویش بهگۆڕینهوهم کچێکی تر.. ئیستاش هاتووی که یاری به پاشماوه‌که‌ی دیکه‌ی بکه‌ی!؟
کوڕه: یاری پێبکه‌م؟ زۆرچاک ئه‌زانی که هه‌ستم به‌رامبه‌ر به‌تۆ هه‌ستێکی ڕاستگۆیانه بوو.
کچه: ڕاستگۆ‌و..درۆش!
کوڕه: تکات لێ ده‌که‌م لێم تێبگه..هه‌ندێ کات مرۆڤ به باروو دۆخێک داده‌ڕوات ناچاری ده‌کات واز له‌هه‌ندێ شت بێنی هه‌رچه‌ند وازهێنان تۆشی ئازار چه‌شتنی ده‌که‌ن!
کچه: دڵ ته‌نگی و ئازار و خه‌م هیچ گۆڕه‌پانێکی بۆم جێ نه‌هێشتووه تاکو له‌هه‌ندێ شت بگه‌م که‌ئێستا نه‌ماوه‌ن!
کوڕه: من زۆرم خۆشویستی.. تۆهه‌موو ته‌مه‌نم بووی.
کچه: هه‌موو ته‌مه‌نت نه‌بووم..ماوه‌یه‌کی دیاریکیراو بووم له‌ته‌مه‌نت و کۆتاییم هات!
کوڕه: جوانترین ماوه‌ی ته‌مه‌نم بووی..تۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی لای من که هه‌رگیز ڕووناکی چراکه‌ت ناکووژێته‌وه..و هه‌رگیز ده‌رگاکه‌ی داناخسترێ.
کچه: .......
کوڕه: بۆچی بێ ده‌نگێ..؟ تێڕوانینه فرمێسکاویهکهت ده‌یه‌وێ دواین به‌ربه‌ستی به‌رگریم به‌رامبه‌رت تێک بشکێنێ.
کچه: به‌یانی رۆژی ژن هێنانته...چی پێویسته بیڵێم..؟؟ خۆم به که‌سێکی دڵخۆش پیشانبده‌م؟؟ یان ئهوگۆرانیهت بۆبڵێم کهئامادهم کردبوو بۆئه‌و ڕۆژه‌ی دهمگوازیهوه؟؟
کوڕه: ئه‌زانم که ساته‌کانی دابڕان زۆر به‌ئازارن..!
کچه: هه‌موو کاتێ نا گه‌وره‌م.. هه‌موو کاتێ بهئازارنابن..هه‌ندێ کات بکووژ ده‌بن..وه‌ک جه‌ڵته‌ی مێشک..هه‌موو خانه‌کانی مێشک تێكدهشکێنی هچیت بۆ ناهێڵیته‌وه جگه له بێده‌نگی!
کوڕه: جیابوونه‌وه‌م ئازارت ده‌دات؟
کچه: جابوونهوهت ده‌مکووژێ.. به‌رزم ده‌کاته‌وه له‌زه‌وی..به‌رزم ده‌کاته‌وه‌ی بۆ به‌رزترین شوێن له‌سه‌ر زه‌وی ئینجا به‌رمده‌داته‌وه و هیچم بۆ ناهێڵێته‌وه.
کوڕه: هیوای چی ده‌خوازی ئیسا؟
کچه: زۆر حه‌ز ده‌که‌م تۆشی بیرچوونه‌وه ببم و هه‌موو شتێکم بیرچێته‌وه ته‌نانه‌ت ناوی خۆشم!
کوڕه: ته‌نیا بۆئه‌وه‌ی یادگاریه‌کانت له‌گه‌ڵم بسڕیته‌وه؟
کچه: تاوه‌کو به‌یانی بیربکه‌م که کاتی لهسێدارهدانمه... تاوه‌کوو چاوه‌کانم له‌سه‌ر باڵات نه‌بێ و تۆش به‌ره‌و کچیکی دیکه هه‌نگاوده‌نێی..
کوڕه: تکایه له‌توانای خۆم زیاتر تاوانبارم مه‌که..ده‌ریایه‌ک خه‌مم هه‌یه.
کچه: نه‌خێر گه‌وره‌م من به‌رگه‌ی زیاتر له‌توانای خۆم ده‌گرم..هیچ که‌سێ ناتوانی تێنوویه‌تی هه‌ستی کچێکی عاشق بزانێ لهوڕژهی لێی دزراوه‌و دراوه به کچێکی تر..!
کوڕه: به‌ڵام دڵم هه‌ر له‌گه‌ڵت ئه‌مێنی... دڵم بۆتۆ بوه‌و ههربۆتۆش ده‌مێنی.
کچه: چ سوودێکی هه‌یه دڵێ کوڕێک له‌لام له‌وکاته‌ی که جه‌سته‌و ژیانی خۆی پیشکه‌ش به‌کچێکی تربکات..!! کچیکی تریش بخانه نێو دنیانی ئازاچهشتن و تاریکی...؟
مناڵهکانمیشی پێشکه‌ش ده‌که‌ی..؟ ئه‌و مناڵانه‌ت بیردێته‌وه که خه‌ونمان پێیانه‌وه ئه‌بینی و ناومان بۆیان داده‌نا له ئێواره‌یه‌کی ژوانگرتنی خۆشه‌ویستی نێوانمان؟
کوڕه: گریانت ده‌مسووتێنی..!
کچه: پێویست ناکات بسووتێی یان دڵته‌نگ بی..پێوسته له‌سه‌رت که‌له‌و په‌ڕێ دڵخۆشی و له‌وپه‌ڕی جوانیت دابیت و له‌وپه‌ڕی دڵڕهقیشت، چوونکی به‌یانی (ڕۆژی ژیانته)..!
کوڕه: ڕۆژانی ژیانم تۆی..ئه‌وه‌ش چاک ده‌زانم که لهدهستمداوی.
کچه: رۆژانی ئازاری و مردنم تۆی.. ئه‌وه‌ش چاک ده‌زانم که له‌ناوم ده‌بات رۆژێ له ڕۆژان.!
کوڕه: ئه‌و هه‌موو دڵته‌نگیه شایانم نیه، چوونکی وتم ناچاربوومه.!
کچه: منیش شایانی ئه‌و هه‌موو شهرمهزاریهت نیمه!
کوڕه: ژیان و بارودۆخم شه‌رمه‌زاریان کردم بۆیه شه‌رمه‌زارم کردی...له‌و دڵه‌م ببووهره که ئێستاش خۆشتی ده‌وێ...له‌و باروودۆخه‌م ببووره که تووشی شه‌رمه‌زاری کردی..!
کچه: له‌وانه‌یه رۆژێ له ڕۆژان بتبوورم... به‌ڵام بیرت ده‌که‌م(Forget you)؟
کوڕه: رۆژێ دادێ منیشت بیرده‌چێ..له یادگاریه‌کانت له‌به‌رزترین شوێن به‌رم ده‌ده‌یته‌وه.
کچه: زۆر ئه‌ترسم که کاتێ ئه‌و ڕۆژه دابێ به‌ڵام من توانی ده‌ستپێکردنه‌وه‌یه‌کی نوێم نه‌مابێ!!!
کوڕه: ئێستا ده‌ڕۆم.. سپاست ده‌که‌م بۆ جوانترین ته‌مه‌ن و گرانبه‌هاترین هه‌ست.
کوڕه ده‌ڕوات..به‌ڵام به‌ناخێکی گڕگرتووهوه ملی ڕیگا ده‌گرێته به‌ر....له‌پشت خۆی کچێک چاو به‌فرمێسک جێ دیڵێ له حاڵه‌تێکی گریانی هیستریانه.. ئه‌و کچه‌ی که کچێکی تر چیرۆکه‌که‌ی ته‌واو ده‌کات.
| 0
کۆمێنته‌کان
ڤیڤا کورد | 2006/9/21
| چینی: هونەر