سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیڤ
دۆستان
ده‌رباره‌ی من به‌سته‌ری به‌که‌ڵک کورد ئای تی گروپ
زانستپەروەرانی کورد
کوردیش وێب
هەموو بۆ کوردان
کورد وارێز
ڕادیۆی نەوا
کوردستان پۆست
لۆگۆی دۆستان

RSS
ئه‌و جه‌نگه زۆرێک گه‌رمه به‌ڕاده‌یه‌ک وای لێهات ئێسا هه‌موومان ئازادی و هیواو وئاره‌زوو وحه‌زه‌کانمان له‌سه‌ر بڵاگ بنووسین و هه‌موومان بگه‌ڕێنن چۆن ئه‌م شته عه‌جیبه تایبه‌ت به‌خۆمان دابمه‌زرێنین و به‌ڕێوه‌یشی ببه‌ین تاکوو ئه‌وه‌ی خۆمان حه‌زمان لێی‌بوو تیایدا بنووسین جا هه‌رچشتێک بێ،هه‌رهه‌موومیشمان بیرده‌که‌نه‌وه که‌له‌وانه‌یه بڵێین تازه ئه‌م ده‌رگایه‌مان بۆکرایه‌وه تازه هه‌موو کێشه‌کانی خۆمان و کێشه‌کانی کوردـیشـمان بۆ چاره‌ده‌بێ. ئه‌م خوێندنه‌وه‌ی ئێمه بۆ بڵاگ و بڵاگ سازکردن و نووسین و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و جه‌ماوه‌ریه‌ی به‌رده‌می ده‌رگاری ئه‌م ته‌کنه‌لۆژیایه وای لێکردوومه بڵێم ئایا نه‌خۆشیه‌ک نیه ئێمه به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنین؟ چوونکی زۆربه‌ی هه‌ره زۆرمان رۆژانه کاتێكمان ته‌رخان کردووه بۆچوونه نێو ئینته‌رنێت ئینجا له‌وێوه بچین بڵاگ بنووسن و نوێی بکه‌ینه‌وه به‌و شتانه‌ی که‌خۆمان به‌بیرمان دادێ جا مهیم نین چین! من له‌لایه‌ن خۆمه‌وه له‌وانه‌یه له‌دوو گۆشه‌وه بڕوانه مه‌سه‌له‌ی بڵاگ:
::یه‌که‌میان ئه‌م ته‌نکه‌لۆژیایه نوێیه به‌نێوی بڵاگ وای کرد که‌وا تیم و ده‌سته و پۆل له‌نێو ئینه‌ته‌رنێتدا نه‌مێنێ واته پێشتر مومکینه به‌چه‌ند که‌سانێک وێبگه‌یه‌کیان به‌ڕێوه ده‌برد به‌ڵام ئه‌م ته‌کنه‌لۆژیایه هه‌موو شتانه‌ی سڕیه‌وه وای کرد هه‌رکه‌سێ پشت ببه‌ستێ به‌توانای خۆی و ده‌ربڕینه‌کانی و ئه‌وشتانه‌ی که‌پێشتر به‌چه‌ند که‌سێك داده‌ڕێژران ئیسا به‌هۆی بڵاگه‌که‌وه هه‌رتاکه و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ده‌ستی کردووه به‌داڕێشتنی که‌من ئه‌م شته‌م زۆیش پێ‌باش نیه چوونکی دایمه‌ن دوو ئه‌قڵ چاتره له یه‌کان.
::دووومیان ناوه‌ڕۆکی بڵاگی تاکه‌که‌سان چیه؟ سوودی چیه؟ به‌ڕای من ناوه‌ڕۆکی بڵگاکانیان زۆر نزیکه له جۆرێک له چاتتکردن که‌خاوه‌نه‌که‌ی بڵاگه‌که‌ی پێ ده‌نووسێت و نوێێ ده‌کاته‌وه هیچ کاتێ ناوه‌ڕۆکێکی به‌هیزی نابێت که بنیچنه‌که‌ی پڕبێ له زانست و زانیاری ئه‌مه‌ش هه‌مووی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌که‌م بووچون که‌نووسیومه. من ده‌ڵێم زۆربه‌ی زۆری بڵاگه‌کانمان بریتین له هیچ نامه spam یانیش بۆ بڵاگ بڵێێن Trash content که‌هه‌موومان ئه‌زانین ئه‌م جۆره هیچ نامانه جگه له‌وه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی که‌هیچ نامه ده‌نووسێ مومکینه بگیرێ و سزا بدرێ دواییش بۆ نێو سه‌به‌ته‌ی زبڵدانن وانیه؟
ناوه‌ڕۆکی بڵاگه‌کانی ئه‌مڕۆ هه‌مووی له‌سه‌ر خاوه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌یه‌تی ئه‌مڕۆ گه‌شتێکی کرد بۆ یه‌کێ له هاوینه‌هه‌واره‌کانی له‌ڕێگادا چی بینی و چیکرد وچی خوارد و چۆن پێده‌که‌نی کاتژمێر ئه‌وه‌نه له‌فلان شوێن بو دوایی کاتژمێر ئه‌وه‌نه چووه‌وه بۆ فڵان شوێن...هتد
ئایا ئێمه پێویستمان به‌وه هه‌یه که‌وا بچینه نێو بڵاگی یه‌کێک سیره‌ی ژیانی خاوه‌ن بڵاگه‌که بخوێنینه‌وه و دوایش کۆمینتی بۆ بنووسین!؟ سه‌ردانه‌که‌یشمان چه‌ندباره بکه‌یه‌نه!؟
ئه‌و شتانه‌ی که‌له‌لای من هیچ گرنگیه‌ک هیچ زانیاریه‌که‌ت پێ نه‌به‌خشن به‌ڕای من بۆ نێو سه‌به‌ته‌ی زبڵدانی هه‌ڵده‌یی و به‌س چیدیکه نا،لێره‌وه ده‌مه‌وێ بڵێم که‌وا بڵاگی ئێستا هیچ نین جگه له مینبه‌رێک بۆ زۆرێک له خه‌ڵکی که هیچ خاوه‌نی رۆشنبری و زانست و زانیاری به‌سوود نین، ته‌نێ وه‌ک ده‌فته‌رێک بێ بۆ یادگاریه‌کانمان.له‌گه‌ڵ باوه‌شێ ڕێزم بۆ هه‌موو بڵاگ نووسه کورده‌کانی خۆمان
ماوه‌یه‌کی باشه حه‌ز ئه‌که‌م بڵاگێک بۆخۆم سازبکه‌م، سه‌رنجه‌کانی خۆمی تێدا بنووسم یان ئه‌و شتانه‌ی ئه‌مه‌وێ تێێدا ده‌ریان ببڕم به‌ڵام نه‌بوونی کات له‌هه‌موو شتێکت ده‌کات، ئێستاش وادیاره بۆم هه‌ڵکه‌وتووه بۆیه کورد بڵاگیڕیش شوێنێکی باش بوو ده‌ست خۆشی له کاکه سه‌لاحوهاوڕێکانی دیکه‌ش ده‌که‌م بۆ ماندووبوونیان لێره کارئاسانیان بۆ زۆرێکی وه‌ک من کردووه، هیوادارم بتوانم لێره چشتان بنووسم.
