سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیڤ
دۆستان
ده‌رباره‌ی من به‌سته‌ری به‌که‌ڵک کورد ئای تی گروپ
زانستپەروەرانی کورد
کوردیش وێب
هەموو بۆ کوردان
کورد وارێز
ڕادیۆی نەوا
کوردستان پۆست
لۆگۆی دۆستان

RSS
ئه‌و وێبڵاگانه‌ی که‌وا سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌کانی ڕیزی پێسه‌وه‌ی به‌ره‌ی جه‌نگ له عێراق و ئه‌فگانستان ده‌ینووسن و به‌رۆژ نوێی ده‌که‌نه‌وه تووشی چاودێری کردن ده‌بنه‌وه له‌لایه‌ن سووپای ئه‌مه‌ریکی له‌ترسی بڵاوبوونهوهینهێنیه سهربازهیهکان یان زانیاریێک هه‌ڕه‌شه لهداهاتووهی مارێنز بکات.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سووپای ئه‌مه‌ریکی ده‌یه‌وێ که‌وا چاودێری هه‌موو وێبڵاگێکی ڕه‌سمی و ناڕه‌سمی و هه‌موو وێبگه‌یه‌ک و هه‌موو شتێک له‌سه‌ر ئینته‌رنێتدا بڵاوده‌کرێته‌وه چاودێریان بکات و نه‌هێشتنی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌وزانیاریانه‌ی که‌وا هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ ئاسایشی سه‌ربازه ئه‌مریکه‌کان،ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه ئه‌رکی چاودێریکردنی هه‌موو وێبڵاگه تایبه‌تیه‌کانیش ده‌کات که‌وا له‌وانه‌یه ههرسهربازێک وه‌ک هۆکارێک بۆ په‌وه‌ندیکردنی له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی به‌کاری بهێنی و رۆژانه نوێی بکاته‌وه.له‌هه‌ندێ له‌کاته‌کان ئه‌م جۆره زانیاریانه‌ی لهوێبڵاگهکاندا بڵاوده‌کرێنه‌وه زۆر ترسناک ده‌بن،جارێکیان یه‌کێک له‌سه‌ربازه‌کان لهوێبڵاگهکهیدالهبابهتێکیدا ئه‌رکی خۆی باس کردبوو که‌وه‌ک پاسه‌وان کارده‌کات و وێنه‌ی شوێنه‌که‌یشی لێدانابوو،هه‌ندێک له سه‌ربه‌زه‌کانی دیکه وێنه‌ی ئامرازه‌کانیان و ده‌مانچه و جۆری چه‌که‌کانیان و شتی تری لهوێبڵاگهکهیدا بڵاو کردبۆوه یه‌کێکی دیکه‌ش زاناری ده‌رباره‌ی خۆی بڵاوکردبۆوه کهئهویشیان له‌وانه‌یه‌یه ئاسایش و سه‌لامه‌تی خێزانه‌که‌ی خستبێته مه‌ترسیه‌وه.ئه‌م یه‌که‌یه‌ش گرووپه‌ش پێکهاتووه له سه‌ربازه چاڵاکه‌کانی پاسه‌وانی کۆماری و یه‌ده‌گ له میریلاند و تێکساس و واشنتۆن که‌له‌ساڵی 2002 ده‌ستی به‌کاری چاودێری کردووه و له‌ساڵی 2005 کار و چاودێریه‌کانیان فراوانتر کردووه تاکوو هه‌موو لایه‌نه‌کان بگرێته‌وه به‌هه‌موو وێبگه‌و ماڵپه‌ڕ و بهوێبڵاگهکانیشیانهوه. به‌گوێره‌ی سه‌رۆکی یه‌که‌ی چاودێریکردن: ئێمه له‌حاله‌تی شه‌ڕداین،ههرچهندکهمتربێ ئه‌وزانیاریه که‌وا دووژمن ده‌یزانی ئه‌وا سه‌لامه‌تی سه‌ربازه‌کانمان زێتر ده‌بێ،له‌ڕۆژانی یه‌که‌می کرده‌کانی سوپای ئه‌مریکی هیچ یه‌که‌یه‌ک یان گرووپێک بۆ چاودێریکردن نه‌بووه له‌سه‌ر وێبگه و سایت و بڵاگه‌کان که‌به‌شێوه‌یه‌کی زۆر و به‌ربڵاو له‌لایه‌ن سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌کانه‌وه به‌کارده‌هێنران وه‌ک هۆکارێکی په‌یوه‌ندی له‌نێوان سه‌ربازه‌کان و خێزانه‌کانیان و هه‌موو شتێكییان ده‌نووسیه‌وه ده‌رباره‌ی رۆژانی ژیانیان و چۆنیه‌تی به‌سه‌ربردنی کاته‌کانیان له‌رۆژانی شه‌ڕدا. سهرهتاسپای ئه‌مریکی نه‌یتوانی ئه‌وهۆکاره بدۆزێته‌وه که‌به‌هۆیه‌وه ده‌توانێ چاودێری بخاته سه‌ر ویبگهو بڵاگه‌کان،هه‌رچه‌نده زانیاریان ده‌رباره‌ی ئه‌و شوێناننهو و کۆمپانیایانه‌ش نه‌بووه که‌ئه‌م کارئاسانیه بۆ ئه‌م کاره‌ده‌که‌ن،هه‌ر بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا یه‌که‌یه‌کی هه‌یه به یه‌که‌ی هه‌ڵسه‌نگاندی ترسناکیه‌کانی وێبی هاوبه‌شه.به‌ڵام یه‌که‌ی سووپا ئه‌و گرووپه‌یه لایه‌نه‌یه که‌وا چاودێری ئه‌و وێبگه‌و وێبڵاگانه ده‌که کهدهرن له وێبگه‌و بڵاگی سه‌ربازی.ئه‌و سه‌ربازانه‌ی که‌وا حه‌ز به‌سازکردنی وێبڵاگ ده‌که‌ن به‌چاودێری نووسینگه‌ی تایبه‌ت به قیادیهکانه که‌وا شێوه‌ی چوارینه به‌پشتبه‌ست به‌و فایلـهی پێکهاتووه له 4 په‌ڕ هه‌موو هۆشیاری و زانیاریه‌کانی تێدایه که‌وا له‌مانگی ئه‌پریڵ ی ساڵی 2005 ڕیکخراوه له‌لایه‌ن هێزی فره ڕه‌گه‌زه‌کان له‌عێراق. یه‌کێک له‌ئه‌فسه‌ره ئه‌مه‌ریکیه‌کان ناوێ هه‌زاران بڵاگی سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌کانی له شوێنێک فه‌هرست کردووه به‌ناوی www.milblogging.com .کۆمێنتی یه‌کێک له‌سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌کان بریتی بوو له: ئه‌و ته‌کنه‌لۆژیایانه هۆکاری نوێ په‌یوه‌ندیکردنن جا بڵاگ بێ یان بڵاوکراوه‌ی ده‌نگی بێ یان ڤیدیۆی له‌سه‌ر ئینته‌رنێت و سوپاش هه‌موو هه‌وڵه‌کانی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ دابینکردنی سه‌لامه‌تی سه‌ربازه‌کانی.یه‌که‌ی چاودێریکردن چاوه‌دێری سه‌دان هه‌زار وێبگه‌و بڵاگ ده‌کات مانگانه،هه‌ندێ جار داوایان له‌سه‌ربازه‌کانی خۆیان کردووه به‌لابردنی بڕگه‌یه‌ک یان سڕینه‌وه‌ی چه‌ند دێرێک له‌بابه‌ته‌که‌ی،ئه‌گه‌ر سه‌ربازه‌که ئه‌وه پێی وتراوه جێبه‌جێی نه‌کات ئه‌وا په‌نا ده‌به‌نه به‌ر لایه‌نی به‌رپرس له‌و سه‌ربازه تاکوو کێشه‌که چاره‌بکه‌ن،به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌که‌ی چاودێری ده‌ڵێ ئه‌م یه‌که‌یه وه‌ک یه‌که‌ی چاککردنه‌وه‌ی سیاسی وایه،واله سه‌ربازه‌کان ده‌کات که‌وا به‌کارهێنانی ئه‌م جۆره ته‌کنه‌لۆژیایانه و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌وجۆره زانیاریانه به‌خراپی ده‌بێته هۆی به‌کارهێنانی ئه‌و زانیاریانه له‌لایه تیرۆرستان و قۆزتنه‌وه‌یان له‌لایه ئه‌وانی زیان به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئامریکا ده‌گه‌یه‌نن.به‌گوێری قسه‌کانی سزادانی له‌سه‌ر ئه‌مجۆره بابه‌ته‌کان ده‌گاته که‌مکردنی ڕوتبه و غهڕامهکردنیش و ناچارکردنی سهربازهکانێش به‌سڕینه‌وه و لابردنی ئه‌وبڕگانه‌ی که‌وا زانیاری ترسناک و نهێنی له‌خۆگرتووه.به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌که‌که‌ش ئه‌وه‌یش یه‌کلاکردوه که‌وا ئه‌و بڵاگه سه‌ربازیانه هۆکارێکی زۆر باشه بۆ سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌کان بۆ ده‌ربڕین ده‌رباره‌ی خۆیان و گۆڕینه‌وه‌ی زانیاریکانانیان له‌گه‌ڵ هه‌موو جیهان.له‌وانه‌یه لێره‌ش مه‌به‌ستی له‌سه‌ربازه‌کانی دیکه‌ی ئه‌مریکی بێت له‌شوێنی و لایه‌نی دکه.
